بەرێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەولێر سیستەمی نۆرەی هاوڵاتیان بۆ هەریەك لە فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی (آربیل الغرب ، آربیل الشرق ، مێرگەسۆور) دانا لە ئایندە بۆ سەرجەم فەرمانگەکان ئەم جۆرە سیستەمە پەیرەو دەکرێت بۆ مەبەستی نەمانی ڕۆتینات و کار ئاسانی و خێرای لە رایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان ، ئەم جۆرە سیستەمە تایبەتمەندی زۆرە هاوڵاتیان دەتوانن هەم لە ماڵی خۆیان نۆرەی خۆیان ببرن لە ڕێگای ماڵپەری بەرێوبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەولێر یاخود دەتوانن سەردانی فەرمانگەی کارتی نیشتمانیان بکەن بۆ برینی نۆرە و رایی کردنی مامەڵەکانیان