کردنه‌وه‌ی به‌شی وه‌رگێڕان
ئاگاداری ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كه‌ین كه نیازی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان ھەیە بۆ تهصدیقاتی به‌ڵگه‌نامه‌كانیان چیتر پێویست ناكات سه‌ردانی شاری بغداد بکه‌ن بۆ وه‌رگێرانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌شی تایبه‌ت كراوه‌ته‌وه له ناو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌وباری شارستانی هه‌ولێر به‌ناوی به‌شی وه‌رگێران که وه‌رگێران بۆ مامه‌ڵه‌کانیان ده‌كرێت
پێویستییەکان:
١-كارتی زانیاری
٢-چوار وێنه‌ی تایبەت
٣- پاسپۆرت یاخود کۆپی پاسپۆرت
٤-ناسنامەی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه عێراقی یاخود كارتی نیشتیمانی
٥- ئه‌گه‌ر كه‌سی یه‌كه‌م كاری بۆ كرد (دایك-باوك-خوشك-برا) پێویسته بریکار نامەیتایبەت(وکالە خاصە) ئه‌و كه‌سه‌ی لا بێت کە كاره‌كانی بۆ بكات